رووداو دیجیتاڵ
باندێکى بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران کە بازرگانییان بە هۆشبەرى جۆری ماریوانا کردووە و رادەستى دەزگایەکى ئەمنى عێراق کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ى ئاب، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەستگیرکردنى ئەو باندەى بڵاو کردەوە.
ئەو دەزگایە ئاماژەى بەوەداوە کە ئاسایشی هەولێر ئەندامانى ئەو باندەیان رادەست کردوون.
بە گوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو باندەى بازرگانیی مادەى هۆشبەر لە هەولێر بازرگانییان بە ماریوانا کردووە و پەیوەندییان بە بازرگانى سەرەکییەوە هەبووە لە دەرەوەى عێراق.
دەزگاى ئاسایشى نشتمانیى عێراق رایگەیاندووە: "ئەو ئۆپەراسیۆنە لەدواى ئەوە بووە کە چاودێریى هاتووچۆى تۆمەتباران لەنێوان بەغدا و هەولێر کراوە و زانیاریی هەواڵگرییان داوەتە بەڕێوەبەرایەتى بنەبڕکردنى مادە هۆشبەرەکانى هەولێر لە بارەى شوێنیان و بە هۆیەوە دەسگیر کراون."
لە شەش مانگى یەکەمی ئەم ساڵدا بەڕێوەبەرایەتى بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان، دەستیگرتووە بەسەر یەک تۆن و 822 کیلۆ و 740 گرام مادەى هۆشبەردا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ