رێگەپێدان بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو لە 28 گوندی سلێمانی دەستپێدەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو، نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردنی خانوو بۆ دانیشتووان و خاوەن زەوی و خانووەکانی 28 گوندی سنووری پارێزگاکە کردەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە داواکارییەکان وەردەگیرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دانیشتووان و خاوەن زەوی و خانووەکانی ئەو 28 گوندەی لەنێو حەرەمی کادسترۆی شارەوانیی سلیمانین، رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو، نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 28 گوندە بەشێکە لەو گوندانەی کە قۆناخ بە قۆناخ کارەکانی رێگەپێدانیان بۆ دەکرێت، ئەمەش سەرەتا و قۆناخێکە پێش تاپۆکردنی ئەو زەوی و خانووانەی کە تاپۆیان نییە، بەڵام دەبێت ئەو خانوو و زەوییانە لە ناو حەرەمی کادسترۆ شارەوانی سلێمانی هەبێت."
ئەو گوندانەی رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو و نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردنی خانوو دەیانگرێتەوە ئەمانەن:
1- قڕگە
2- قرەتوغان
3- کەڵەکن
4- کانی گۆمە
5- عەواڵ
6- کۆستەی چەم
7- خەلیفاوا
8- ئاوبارە
9- خێوەتە
10- ئاشەسپی
11- مەلاداوود
12- کانی بەردینە
13- بابان
14- کەنەسوورە
15- قولەرەیسی سەروو
16- هوانە
17- شێخ وەیساوا
18- ئاڵیاوای خواروو
19- بەردەکەڕ
20- فەرەج ئاوا
21- ژاڵەی خواروو
22- ژاڵەی سەروو
23- ژاڵەی جەزا جاف
24- رازیانەی کۆن
25- رازیانەی نوێ
26- رازیانەی کانی شینکە
27- داربەڕوولە
28- سەماوات