رێگەپێدان بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو لە 28 گوندی سلێمانی دەستپێدەکات

29-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو، نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردنی خانوو بۆ دانیشتووان و خاوەن زەوی و خانووەکانی 28 گوندی سنووری پارێزگاکە کردەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە داواکارییەکان وەردەگیرێت. 
 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بۆ دانیشتووان و خاوەن زەوی و خانووەکانی ئەو 28 گوندەی لەنێو حەرەمی کادسترۆی شارەوانیی سلیمانین، رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو، نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
 
دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 28 گوندە بەشێکە لەو گوندانەی کە قۆناخ بە قۆناخ کارەکانی رێگەپێدانیان بۆ دەکرێت، ئەمەش سەرەتا و قۆناخێکە پێش تاپۆکردنی ئەو زەوی و خانووانەی کە تاپۆیان نییە، بەڵام دەبێت ئەو خانوو و زەوییانە لە ناو حەرەمی کادسترۆ شارەوانی سلێمانی  هەبێت."
 
ئەو گوندانەی رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو و نۆژەنکردنەوە و دەستکاریکردنی خانوو دەیانگرێتەوە ئەمانەن:
 
1- قڕگە 
2- قرەتوغان 
3- کەڵەکن 
4- کانی گۆمە 
5- عەواڵ 
6- کۆستەی چەم 
7- خەلیفاوا 
8- ئاوبارە 
9- خێوەتە 
10- ئاشەسپی
11- مەلاداوود 
12- کانی بەردینە 
13- بابان 
14- کەنەسوورە 
15- قولەرەیسی سەروو
16- هوانە
17- شێخ وەیساوا 
18- ئاڵیاوای خواروو 
19- بەردەکەڕ 
20- فەرەج ئاوا 
21- ژاڵەی خواروو 
22- ژاڵەی سەروو 
23- ژاڵەی جەزا جاف
24- رازیانەی کۆن 
25- رازیانەی نوێ 
26- رازیانەی کانی شینکە 
27- داربەڕوولە 
28- سەماوات 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە