25 رۆژە گەنجێکی دانیشتووی سێمێل لە دارستانەکانی بولگاریا ون بووە

29-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن بولگاریا قاچاخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماوەی 25 رۆژە گەنجێکی دانیشتووی قەزای سێمێل بە ناوی حاجی کەرەڤان لە دارستانەکانی بولگاریا ون بووە. برا گەورەکەی دەڵێ لە هەموو شوێندا بە دوای گەڕاون و نەیاندۆزیوەتەوە، بۆیە داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆزینەوەیدا هاوکاریان بێت.
 
محەممەد کەرەڤان، برا گەورەی حاجی ئەمڕۆ (سێشەممە، 29-08-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "براکەم یەکی ئەم مانگە لەگەڵ قاچاخچییەک چووەتە ئیستەنبووڵ و 2ـی مانگ چووەتە نێو خاکی بولگاریا، دوای 4ـی ئەم مانگە ئاگامان لێی نەما و لەو کاتەوە لە دارستانەکانی بولگاریا ونبووە."
 
بەگوتەی محەممەد کەرەڤان، لەگەڵ قاچاخچییەکە قسەیان کردووە و دەڵێت، "براکەم لە رێگەدا هەندێک ماندوو بووە، لە بن دارێکدا دانیشتووە بۆ پشوودان، قاچاخچییەکە پێیگوتووە تاوەکو ئەوانی دیکە دەبەم، لێرە بمێنەوە، دێمەوە تۆش دەبەم، تەنانەت ڤیدیۆی ئەو دیمەنەی بۆ گرتووین، بەڵام دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە دەبینێت براکەم لە شوێنی خۆیدا نەماوە."
 
حاجی کەرەڤان شەمۆ، لەدایکبووی ساڵی 1996ـە و بە گوتەی براکەی، ویستوویەتی بچێتە ئەڵمانیا و لەگەڵ قاچاخچییەکی دانیشتووی زاخۆ رۆشتووە، دەشڵێت "لەگەڵ هیچ لایەنێکی فەرمی قسەمان نەکردووە بۆ ئەوەی هاوکارمان بن لە دۆزینەوەی براکەم، چونکە لە میدیاکان هەواڵەکەمان لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی خۆمان بڵاوکراوەتەوە و کەس هیچێ لێ نەپرسیوین. تکا لە حکومەت هەرێمی کوردستان دەکەین بتوانێت هاوکارمان بێت لە دۆزینەوەی براکەم و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە."
 
حاجی کەرەڤان شەمۆ،  هاوسەرگیری نەکردووە و دایکی لەساڵی 2021 بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە. براکەی دەڵێت، باوکیشیان هەر زوو گیانی لەدەستداوە و خاوەنی دوو خوشکن، کە ئەوانیش نیڤشکانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.