چیرۆکی خەمناکی خێزانێک لە هەولێر کە دوو منداڵیان لە سکماکەوە نەخۆشن

30-08-2023
هەڵەبجە سەعدوون
خێزانێکی پێنج کەسی، دوو منداڵیان لە سکماکەوە نەخۆشن
خێزانێکی پێنج کەسی، دوو منداڵیان لە سکماکەوە نەخۆشن
نیشانەکردن نیڤشکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خێزانێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لە دایک و باوکێکی گەنج و سێ منداڵ پێکدێت؛ ئەو خێزانە بچووکە بەدەست خەمێکی گەورە دەناڵێنن؛ خەمی دوو منداڵیان کە هەردووکیان لە سکماکەوە نەخۆشن و سەرەڕای کەمیی داهاتی خێزانەکە، پێویستیان بە بڕێکی زۆر پارەیە بۆ چارەسەر.
  
منداڵەکان ناویان عەبدولقادر (تەمەن پێنج ساڵ) و حەلایە (کە تەمەنی سێ ساڵە)، ئەوان لە سکماکییەوە نەخۆشن و هەردووکیان لە قاچ و زمان کەوتوون.
 
محەممەد یاسر، باوکی منداڵەکان دەڵێ "عەبدولقادر نەخۆشیی ئیفلیجیی هەیە و حەلا گرێیەکی لە پشتیدایە. هەردووکیان پێویستییان بە چارەسەری فیزیایی هەیە، بەڵام رەوشی ئابووریمان زۆر خراپە و تائێستا هاوکاریشمان پێشکێش نەکراوە." 
 
ئەو خێزانە ماوەی پێنج ساڵە لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانەوە روویانکردووەتە هەرێمی کوردستان و لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە هەولێر نیشتەجێن.
 
محەممەد بۆ وەرگرتنی هاریکاری بۆ منداڵەکانی، چەندجارێک سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لە هەولێر کردووە، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە.
 
محەممەد لەمبارەیەوە دەڵێ "پێش ئێستا سەردانی UNـم کرد، بەمنیان گوت بەپێی رەوشت بێت پێویستت بە هاوکارییە و دەبێت هاوکاریت بکەین". هەر خۆیشی دەڵێ "چما لەو رەوشە خراپتر هەیە؟ بەڵام کەی هاریکاریمان دەکەن؟ ئەوکاتەی منداڵەکانمان مردن؟''
 
دایکی منداڵەکان ناوی فاتمەیە و بەردەوام ئاگادارییانە، دەڵێ "منداڵەکانم ناتوانن هیچ شتێک بەتەنیا بکەن، بۆیە پێویستیان بە هاوکارییە، هەردووکیان پێویستیان بە چارەسەری فیزیاییە، بەڵام چونکە محەممەد کاسبکارە، ناتوانێت بۆیانی دابین بکات."
 
محەممەد یاسر بەمشێوەیە باسی بژێویی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەکات "بەڕاستی مووچەی مانگانەی من دەگاتە 400 هەزار دیناری عێراقی، ئەگەر منداڵەکان ببمە نێو هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەر رۆژێک دەبێت 8 هەزار دینار بۆ چوون و 8ـیش بۆ گەڕانەوە بدەم، لەگەڵ 25 هەزار دیناری پزیشک، بۆیە ناتوانم هیچیان بۆ بکەم."
 
ئەو دایک و باوکە، ماوەی پێنج ساڵە بەدەست ئازاری منداڵەکانیانەوە ئازار دەچێژن، بەڵام هێشتا بێ هیوا نەبوون لەوەی کەسێک یان لایەنێک دەستی یارمەتییان بۆ درێژ بکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.