مه‌سروور بارزانی: بۆ ریفراندۆم کاتەکەی گونجاوە
رووداو - هەولێر
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ئارادایه.
رۆژی دووشەممە 29-8-2016 مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ نه‌دیم زه‌هاوی، په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایش، مەسروور بارزانی باسی لە پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گشتپرسی كردووە و رایگه‌یاندووە "ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ ئێمه له‌ئارادایه".
لە كۆبوونەوەكەدا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان له به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوە و جه‌خت له ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ش كرا، كه تاوەکو ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان.
لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له گرنگی رێككه‌وتنی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌دوای داعش كرده‌وه.