کەشناسیی سلێمانی: ئەمڕۆش رەشەبا بەردەوام دەبێت

29-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شەوی رابردووەوە رەشەبایەک سلێمانی و دەوروبەری گرتووتەوە. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆش ئەو بایە بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 29-07-2024، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بایەکە بای باکووری رۆژهەڵاتە و خێراییەکەی دەگاتە 50 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا. ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و هەندێک کات خێراتریش دەبێت."
 
هەر ئەمڕۆ محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین چالاکە و لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە کەمترە بۆ نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سبەی دوای نیوەڕۆ خێرایی با لە تەواوی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. دوای نیوەڕۆ لە گەرمیان خێرایی با چالاک دەبێت بۆ زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا."
 
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی دەڵێت، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە و "تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێمی کوردستان دەبێت."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەنێت:
 
هەولێر؛ 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 39 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 41 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.