کەرکووکییەکان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن لەسەر پۆستی پارێزگار رێکبکەون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تائێستا راکان سەعید رۆژانە واژۆی نووسراوە فەرمییەکان دەکات و دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. هەر ئەمڕۆ لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کۆبووەوە. خەڵکی کەرکووکیش داوا لە پارتی و یەكێتی دەکەن یەکبگرن و پۆستی پارێزگار بۆ کورد یەکلایی بکەنەوە. 
 
نەبوونی رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی، تەمەنی ئیدارەکەی راکان جبووریی درێژکردووەتەوە.
 
کورد لە کەرکووک لەم دۆخە نیگەرانن و ترسی ئەوەیان هەیە ئەمجارەش پۆستی پارێزگاریان لە دەستبچێت، بۆیە داوای یەکڕیزی لە یەکێتی و پارتی دەکەن. 
 
هێمن عادل دووکاندارە و دەڵێت: "ئەو کێشانانەی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەن بۆ دۆخی ئێستای کەرکووک خراپە، باشتر وایە رێکبکەون تاوەکو پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێن و ئەم خەڵکە بحەوێتەوە." 
 
سوارە سەباح هاونیشتیمانییەکی دیکەیە و دەڵێت: "ئەگەر بەیەکەوە بن و یەکبگرن زۆر کێشە چارەسەر دەبێت و کێشەی ئەم شارە نامینێ، نازانم چ پێویست دەکات وا کەوتوونەتە دوو بەرەوە و هەریەک و بە جیا دانووستاندن دەکەن و بەجیا جیا رێککەوتن دەکەن. بۆ یەکناگرن؟" 
 
عەبدولرەحمان عەلی هاونیشتیمانییەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات: "لە دژی یەکتری کاردەکەن، ئەویان حەز ناکات ئەوەی دیکەیان پۆستەکە وەربگرێت، بەڵام ئەگەر یەکبگرن لە بەرژوەندیی کوردی ئەم شارەیە."  
 
لە دیوەخانی هۆزی هەمەوەندیش لە کەرکووک، داوای یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردییەکان دەکرێت. 
 
مەریوان ئاغای هەمەوەند، کەسایەتیی هۆزی هەمەوەند دەڵێت: "هەردوو پارتە سەرەکییەکەی ئەم شارە دەستبخەنە ناودەستی یەکتر و هەر کێشەیەکیان هەیە با وەلای بنێن، بۆ ئەوەی ئێمە وەکو کورد ئەو پۆستەمان لەدەست نەچێت و کورد لەم شارە سەربکەوێت، ئەم داواکارییە مافی خۆمانە چونکە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا تۆڵمان هەیە و داوا لە خەڵک دەکەن دەنگ بەم دوو حزبە بدەن."
 
تادێت گوشاری هاونیشتمانییانی کەرکووک بۆ لێکنزیککردنەوەی یەکێتی و پارتی زیاتر دەبێت و چاویان لەوەیە بە رێککەوتنێکی هاوبەش پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد وەربگرن. 
 
محەممەد جەلیل، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازییە لە کەرکووک، دەڵیت: "تا ئێستا نەتوانراوە بەیەک گوتاری هاوبەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەکانی پێکهاتەکانی دیکە بکەن و رێز لە دەنگەکانی خەڵک بگرن و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کەرکووک رەچاوبکەن، بەرپرسیاریەتی گەورەی ئەم دۆخەش بە پلەی یەکە لەسەر یەکێتی و پارتیە و دەبێت درک بەو راستیە بکەن و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن." 
 
بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، زیاتر لە حەوت مانگە نەتوانراوە پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنرێت، ئەگەرتا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لایەنەکان نەتوانن رێکبکەون، رەنگە سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات.  
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی کتێبی بیرەوەرییەکانی د. رۆژ نووری شاوەیس

گفتوگۆ لەگەڵ سەدام؛ فوئاد مەعسوم داوای دەکرد تەقتەق بخرێتە سەر کوردستان

شاندی کوردی چەند جارێک بە مەبەستی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەکەن، بە گوتەی د. رۆژ دووجار بۆ ماوەی 40 رۆژ لەگەڵ کاک مەسعود لە بەغدا ماونەتەوە. لە ماوەی ئەو دوو چل رۆژەدا کە گفتوگۆ هەبوو، ئەو و ئازاد بەرواری و کەسێکی دیکە وەکو بارمتە ماونەتەوە بۆ گەرەنتیکردنی گەڕانەوەی وەفدەکان