لە ئێلهـ 4 ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئێلهــی باکووری کوردستان، 4 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
رووداوەکە لەسەر رێگەی ئێلهـ -قوبینێ روویدا و ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ژمارەیەک پیادەدا کە لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە هاتبوونە دەرەوە و دەیانویست لە شەقام بپەڕنەوە.
 
لە رووداوەکەدا سلێمان ئۆغوز ـی تەمەن 48 ساڵ، ئیلیاس ئۆغوز ـی تەمەن 40 ساڵ، دەنهر ئۆغوز ـی تەمەن سێ ساڵ و سەفا ئۆغوز ـی تەمەن 12 ساڵ گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
 
تیمی تەندروستیی 112 و پۆلیس و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە و تەرمی ئەو چوار کەسەش بەمەبەستی توێکاری رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری ئێلهـ  کران.
 
بە گوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا، ساڵی 2023 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. لەو رووداوانەدا دوو هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستداوە و 354 هەزار و 323 کەسیش بریندار بوون.
 
بە گوێرەی هەمان ئامار بۆ ساڵی 2022، لە باکووری کوردستان و تورکیادا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە. لەو رووداوانەدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسیش برینداربوون. هەروەها ساڵی 2021 ملیۆنێک و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتوچۆ روویاندابوو و بەهۆیانەوە 5 هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستدابوو. هەروەها 274 هەزار و 615 کەسی دیکەش بریندار ببوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاخەزێکی دەنگدان لە هەڵبژاردنێکی پێشوو.

کۆمیسیۆن پێنج کاخەزی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پێنج نموونەی سەرەتایی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، هەر پارێزگایەک لە پارێزگاکانی هەولێ، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، نموونەی کاخەزی تایبەت بەخۆیان هەیە، جگە لەوەش نموونەیەکی کاخەزەکە بۆ دەنگدانی تایبەت دەبێت."