ئاگر لە دارستانی قەڵادزێ کەوتووەتەوە

29-07-2024
ئەبوبەکر ئیسماعیل
دیمەنی ئاگرەکەی دارستانی قەڵادزێ
دیمەنی ئاگرەکەی دارستانی قەڵادزێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانی قەڵادزی کەوتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارەکەش دەڵێت: "تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هۆکارەکەشی دیار نییە."
 
رۆژی دووشەممە، 29-07-2024، عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی قەڵادزێ بە رووداوی گوت: "لەنزیکی کاژێر 12ـەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، لە نزیکەی 10 شوێنی جیاوازەوە ئاگرەکە بڵاوبووەتەوە و کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە چونکە بایەکی بەهێز لە ناوچەکە هەیە." 
 
بە گوتەی عەلی قادر، تیمەکان لە سەرجەم شوێنەکانەوە هاتوون، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و تاوەکو ئێستاش ئەو رووبەرەی سووتاوە دیارینەکراوە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی قەڵادزێ باسی لەوەشکرد، تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە پێکهێنراوە.
 
"یەکێک لە هۆکارەکانی ئاگرەکان جگەرە و کەمتەرخەمیی هاووڵاتییانە." عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی قەڵادزێ وای گوت.
 
هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیاتر لە 200 دۆنم سووتاوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دەروازەی سەرزێڕ.

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری دهۆک داخرا

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان داخرا. بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێ، تاوەکو سبەی بە داخراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، ئەو کاتە بڕیاری کردنەوەی دەدەن.