پلەی گەرما لە ورمێ و لوڕستان دادەبەزێت و لە کرماشان بەرزدەبێتەوە

29-07-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسیی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشبینی دەکەن پلەی گەرما لەنێوان سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی دابەزێت و لە کرماشانیش شەش پلە بەرزبێتەوە و بگاتە 46 پلەی سیلیزی.
 
کەشناسیی پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 29-7-2023 پلەی گەرما لەسەر ئاستی پارێزگاکە لەنێوان 38 پلە بۆ 18 پلەی سیلیزی دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە یەکشەممەوە سێ بۆ پێنج پلە دابەزێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری باران هەیە.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە رۆژی یەکشەممەوە هەیە، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ورمێ، لە زۆربەی شارەکانی پارێزگاکە گەرما کەمێک دادەبەزێت و تا کۆتایی هەفتە پلەی گەرما لەنێوان 34 پلە و 15 پلەی سیلیزی دەبێت و لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێش ئەگەری هەورەبرووسکە و باران هەیە.
 
زەڕینە فێنکترین شاری پارێزگەی سنەیە
 
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای سنە بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە و نزمترینی 32 پلەی سیلیزی بێت. بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگاکە، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری هەور و هەڵکردنی بای بەهێز هەیە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگای سنە پێشبینی کردووە، رۆژی یەکشەممە، 30ـی تەممووز لە شاری سنە گەرما بۆ 40 پلەی سیلیزی دابەزێت و لە بانەش بگاتە 39 پلەی سیلیزی و شاری زەڕینە بە 35 پلەی سیلیزی، فێنکترین شاری پارێزگاکە دەبێت.
رۆژی دووشەممە 31ـی تەممووز، گەرما لە سنە بۆ 38 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و شاری زەڕینە بە 32 پلەی سیلیزی فێنکترین شاری پارێزگای سنە دەبێت و ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکەش لە بەرزاییەکانی ئەو شارە هەیە. 
 
رۆژی سێشەممەش شاری سنە بە 38 پلەی سیلیزی، گەرمترین شار و زەڕینە بە 30 پلەی سیلیزی، فێنکترین شاری پارێزگاکە دەبن.
 
لە کرماشان پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی کرماشان، گەرما ئەم هەفتەیە لە کرماشان نزیکەی شەش پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و داوا لە هاونیشتمانییانی ئەو پارێزگایە دەکرێت لە کاژێر 12:00 بۆ 15:00ـی دوای نیوەڕۆ تا ئەو جێگەیەی بۆیان دەکرێت نەچنە دەرەوە، بەتایبەتی کەسانی بەساڵاچوو.
 
ئەمڕۆ لە پارێزگای کرماشان گەرما لە نێوان 40 پلە بۆ 42 پلەی سیلیزی دەبێت و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگاکەش پێشبینی دەکات هەفتەیە، گەرما لە شاری کرماشان بگاتە 42 پلە و لە سەرپێڵی زەهاویش تا 46 پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە، بەڵام لە شاری سونقوڕ پلەی گەرما نزمە و وەکو خۆی دەمێننەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی هەفتە گەرما لە سونقوڕ بە 38 پلەی سیلیزی جێگیربێت و وەکو فێنکترین شاری پارێزگاکە بمێنێتەوە.
 
لە ئیلام کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە
 
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ گەرما لە زۆربەی شارەکانی ئیلام 38 پلەی سیلیزی بێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگاکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی گەرما بە جێگیری بمێنێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە ئەمڕۆوە تاوەکو دووشەممە 31ـی تەممووز، لە زۆربەی شارەکانی پارێزگاکە گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت و رۆژی سێشەممە یەک پلە بەرز دەبێتەوە و دواتر تا کۆتایی هەفتە دەگەڕێتەوە بۆ 38 پلەی سیلیزی.
 
پارێزگای لوڕستان کەشێکی گەرمی دەبێت
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی لوڕستان دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، 29ـی تەممووز گەرما 39 پلەی سیلیزییە و پێشبینی دەکات تاوەکو نێوەڕاستی هەفتە کەشوهەوا بە جێگیری بمێنێتەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی کەشوهەوا لە پارێزگاکە گەرم دەبێت و پلەی گەرما هەڵدەکشێت بۆ نێوان 40 بۆ 42 پلەی سیلیزی.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."