وەزیری کارەبا: لە دوو ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەم 615 میگاوات كاره‌با زیادکراوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م توانراوه 615 میگاوات كاره‌با زیاد بكرێت. هەروەها ئه‌و یه‌كه كاره‌باییانه‌ی له هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌كار كه‌وتبوون چاککراونەتەوە.
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان سه‌باره‌ت به كاره‌با و ره‌وشی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتوانیی ته‌واوه‌تیی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی گه‌وره نراوه، بۆ نموونه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م توانراوه 615 میگاوات كاره‌با زیاد بكرێت کە 300 مێگاواتی له خه‌بات ، 165 میگاواتی له گه‌رمیان و 150 میگاواتی دیكه‌یش له توركیاوه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان راكێشراوه".
چاککردنەوەی ئەو یەکە کارباییانەی لەکارکەوتبوون یەکێکی دیکەیە لەو هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیەبەر بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا. کەمال محەممەد لەوبارەوە دەڵێت: "ئه‌و یه‌كه كاره‌باییانه‌ی له هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان له‌كار كه‌وتبوون، توانیمان چاكیان بکەینەوە. و هاوكات چه‌ند پڕۆژە‌ی دیكه‌یش کە راوه‌ستابوون، توانیمان جارێکی دیکە كاریان له‌سه‌ر بكەینەوە".
پرۆژەکان بەمشێویەن:
1- له هه‌ولێر پرۆژە‌كان به به‌های 79 ملیۆن دۆلار كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن
2- لە سلێمانى48 ملیۆن دۆلار
3- لە دهۆک27 ملیۆن دۆلار
4- لەگەرمیان 5 ملیۆن دۆلار
وەزیری کارەبا باس لەوە دەکات کە "ده‌كرێت بڵێین ئێستا به رێژە‌ی 90% ئەو پرۆژانە ته‌واو بوونه و كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تی هاووڵاتیان. هەروەها له پارێزگای سلێمانی به هه‌مانشێوه چه‌ندان پرۆژە‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به بواری كاره‌با جێبه‌جێ كراون، بۆ نموونه هێڵی كاره‌بای نێوان بازیان - راپه‌ڕین، سه‌یدسادق ـ تانجه‌رۆ و دانانی چه‌ندین مۆبایل له عه‌ربه‌ت و شوێنه‌كانی دیكه‌ی سنووره‌كه".
بەگوتەی کەمال محەممەد، له گه‌رمیانیش وێستگه‌ی ساڵح ئاغا و گۆڕینی خه‌تی 132كه‌یڤی و هێڵێكی دیكه‌ی 33 كه‌ی ڤی دیكه‌یش له سنووره‌كه جێبه‌جێ كراون. له پارێزگای دهۆك توانراوه زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر و هێڵێكی 132 کەى ڤی بۆ زاخۆ رابكێشرێت، هاوكات هێڵه‌كانی كاره‌بای قه‌سرۆك، داره‌توو، به‌رده‌ڕەش و شاریا كاریان له‌سه‌ر كراوه و پرۆژە‌كان ئه‌نجام دراون.
چاکسازیی و گۆڕانکارییەکان لە بواری کارەبا هەنگاوێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کەرتە. کەمال محەمەد ساڵح وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تەکەى رایگەیاند "هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان سوودێكی زۆری بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌بووه، چونكه ئه‌و چاكسازییانه گۆڕانكاریی له‌سه‌ر نرخ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان دروستكرد، بۆ نموونه نرخی كۆمپانیای سایكل له 63دۆلاره‌وه بووه 45 دۆلار، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یشیان له 32 دۆلار كرایه 16 دۆلار، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونه‌كانی سه‌ر حكومه‌ت له 85%ـەوە بووە 60%. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییانه روونە بۆ نموونە له ساڵی 2018ى زایینى بڕی 2681 مێگاوات كاره‌با بە 838 ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام له ساڵى 2020ى زایینی‌دا، بڕى مێگاواتەکە زیاد بوو بۆ 3240 مێگاوات و بڕى پارەکەشى کەم بووەوە بۆ 771 ملیۆن دۆلار، واته 747 مێگاوات زیاتر بوو و هاوكاتیش 60 ملیۆن دۆلار لە تێچووەکەى كه‌متر بووەوە".
بەپێى راپۆرتێکى وەزارەتى کارەبا کە بۆ دوو ساڵى رابردووى ئەم کابینەیەیە، بە هەمووارکردنەوەى گرێبەستەکان گوژمەیەکى زۆر بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە کە ساڵانە زیاترە لە 300 ملیۆن دۆلارە و لێخۆشبوونی قەرزەکانی وەزارەتیش بە گوژمەی (47576000) دۆلار بووە.
سیستەمى دابەشکردن و کۆنترۆڵکردنی کارەبا یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەزارەت بووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەوبارەوە دەڵێت: "له بواری دابه‌شكردنی كاره‌با توانیومانە زیاتر له 470 پرۆژە ئە‌نجام بدەین كه گوژمه‌ی هەمووى بایی 65 ملیار دینارە. له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و كار و چالاكییانه ئه‌گه‌ر به‌راورد له نێوان شه‌ش مانگی 2019ى زایینى و شه‌ش مانگی 2020ى زایینى بكرێت، روون ده‌بێته‌وه كه كاره‌با به گشتی 3 كاژێر زیادی كردووه، هه‌روه‌ها تێچووی كیلۆوات له 2018دا بە 128 دینار بووە، کەچى ئێستا توانراوه تێچووه‌كه کەم بکەینەوە بۆ 71 دینار، به‌مه‌یش 45%ی تێچووی یه‌كه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا وەک وەزیری کارەبا دەڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنترۆڵی كاره‌با بكرێت، کارمان لەسەر فراوانترکردن و گشتگیرکردنى سیستەمی پێوه‌ری زیره‌ك کردووە و ئێستا به ڕێژە‌ی 50% ته‌واو بووه كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ رێگەگرتن لە زێده‌ڕۆیی و ئه‌مپێری كاره‌با سنووردار ده‌كات و خوێندنه‌وه‌ی کارەبا ورد و ئاسان و کۆنتڕۆڵکردنیشى ئاسانتر دەکات، ئەم پرۆژەیەش به گوژمه‌ی 253 ملیۆن دۆلار ئه‌نجام دراوه و هیچ کۆستێکیش نەخراوەتە سەر هاووڵاتیان و حکومەت خۆى ئەنجامى دەدات".
ماوەیەکە رەخنەى ئەوە دەگیرێت کە دۆخى کارەبا لە هەرێمی کوردستان باش نییە دەنگۆى ئەوە بڵاو بووەتەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان کارەبا دەفرۆشێت بە نێوەڕاست و خوارووى عێراق. کەمال محەمەد ساڵح وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان روونیکردەوە و گوتی: "دوای سه‌ردانیكردنی وه‌زیری كاره‌بای عێراق بۆ هه‌ولێر و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له 450 مێگاوات کارەباى داوەتە عێراق به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و نەینەوا، ئێمه لێره‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كاره‌بایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاره‌بای هه‌رێمى کوردستانه‌وه نییه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی كاره‌بای هه‌رێم و هاونیشتمانیانى کوردستان نییه".
کەمال محەممەد زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت: "له بنه‌ڕە‌تدا ئه‌و یه‌كه كاره‌باییانەى کە هەمانبوون وه‌ستابوون و لەكار كه‌وتبوون، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق سووته‌مه‌نی و پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بۆ دابینکرد و له به‌رانبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان مانگانه زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر یه‌كەیە‌كی كاره‌با وه‌ك قه‌ره‌بوو دەدا کە ئێستا نەماوە، بەمەش نەک هەر کارەبامان نەداوە بەڵکو داهاتیشمان زیادى کردووە".