هەرێمی کوردستان بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە دەکات

29-07-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان وەزارەتی کشتوکاڵ
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرێمی کوردستان بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە دەکات و نموونەی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵییش رەوانەی وڵاتان کراون و لەو بارەوە لەگەڵ بەغدا هاوئاهەنگن.
 
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە هەناردەی دەرەوە کراون، لەوانە پەتاتە، خەیار و هەنار و چەند بەرهەمێکی دیکەیان هەناردەی وڵاتانی کەنداو کردووە. 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، بە مەبەستی هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ ئیمارات و قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە نموونەی چەند بەرهەمی دیکەشیان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە هاوئاهەنگن.
 
لای خۆیەوە، حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، وەزارتەکەیان 750 تۆن پەتاتە، باینجان و تەماتەی هەناردەی ئیمارات کردووە، خواستێکی نێودەوڵەتی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق هەیە و لە رۆژانی داهاتووشدا بەرهەمی دیکەی کشتوکاڵی هەناردەی ژمارەیەک وڵات دەکرێن.
 
رۆژی 2020/07/14 وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، چەندین وڵات داوایان لێدەکەن بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵییان بۆ هەناردەبکەن.
 
محەممەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی رایگەیاند، "چەندین وڵات داوامان لێدەکەن بەروبوومی کشتوکاڵ و گۆشتیان بۆ هەناردەبکەین، تەنانەت یەکێک لە کۆمپانیاکان داوای پێشکەشی وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە بۆ هەناردەکردنی 500 تۆن لە هەر یەک لە تەماتە، باینجان و پەتاتە بە جیا".
 
لەبەر ئەوەی عێراق خورمای زۆرە، وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، رێگەیان بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کۆمپانیای عێراق بۆ دروستکردن و فرۆشتنی خورما داوە کە خورما هەناردە بکەن. 
 
ئەو گوتانەی وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە کاتێکدان بەروبوومی میوە و سەوزە و گۆشتی هاوردەکراو بازاڕەکانی عێراقیان تەنیوە، بە رادەیەک جووتیاران بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەوەی رێگە بە هاتنی بەروبوومی کشتوکاڵیی هاوردە دەدرێت و دەڵێن، بەهۆی هاوردەوە بەروبوومی خۆماڵی بازاڕی نییە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.