رووداو دیجیتاڵ
سێیەم و دوایین برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەفتەی رابردوو لە کارگەکەی غاز لە هەولێر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رەجەب تەمەنی 28 ساڵ بوو و برینداری سێیەمی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کارگەی غازی نەورۆز بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی هەولێر گیانی لەدەستدا.
مردنەکەی بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەوە بوو. ئەحمەد باوکی سێ منداڵە و لەدایکبووی 1996ـە. برای محەممەد رەجەبە؛ ئەو کەسەی دووەم کەس بوو لەو رووداوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی قسەی خزمێکی کە قسەی بۆ رووداو کرد، ئەحمەد لە کارگەکە کاری نەکردووە، بەڵام بۆ سەردانی براکەی چووە پێش ئەوەی رووداوەکە رووبدات.
ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گوندی قوچە بڵباس لە ناحیەی قوشتەپە لە شاری هەولێر، تەرمی ئەحمەد بەخاک سپێردرا.
شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، 23ـی ئایاری 2024، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کارگەی غازی نەورۆز لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، دوای دوو رۆژ یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەش محەممەد، برای ئەحمەد گیانی لەدەستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ