لە سلێمانی شوێنەوارێکی لۆلۆییەکان دەدۆزرێتەوە؛ مێژووەکەی سێ هەزار و 500 ساڵە

30-05-2024
نزار جەزا
کارکردنی تیمەکە
کارکردنی تیمەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تیمێکی شوێنەوارناسی کنە و پشکنین لە ناوچەیەکی شوێنەواریی نزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار دەکەن. بۆیان دەرکەوتووە شوێنەواری کۆشکێکی لۆلۆییەکانە، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
 
تیمە شوێنەوارناسییەکەی زانکۆی سلێمانی نزیکەی 20 پارچە شوێنەواریان دۆزیوەتەوە و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی پارێزگارییان لێ دەکرێت.
 
دکتۆر دڵشاد زاموا، سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە زانکۆی سلێمانی بە رووداوی گوت: "دەقی مێخیمان لەم کۆشکەدا دۆزیوەتەوە کە نزای لەسەر نووسراوە، یەکێکی دیکە لە دەقەکان نووسراوێکی ئابوورییە، هەروەها ژمارەیەک مۆر و چاپی مۆرمان دۆزیوەتەوە، یەکێکیان زۆر گرنگە و بە مێخی ناوی خوداوەندێکی لەسەر نووسراوە، هەروەها ناوێکی دیکە نووسراوە داسی، کە پاشای لۆلۆییەکان بووە".
 
تیمەکانی کنە و پشکنین لە ساڵی 2017ـەوە لە وەرزە گونجاوەکاندا رۆژانە نزیکەی شەش کاژێر کاریان دەکرد.
 
سازان رێبوار، ئەندامی تیمی شوێنەوارناسی دەڵێت، "دەستکەوتێکی زۆر گرنگە بۆمان، ئەگەر حکومەت هاوکاربێت. ئەوەی زۆر گرنگە لام کە دۆزراوەتەوە، مۆر و گڵێنە و گوارەی زیوییە".
 
ئەندامێکی دیکەی تیمەکە باسی لەوە کرد، "راڕەوێکی شاهانە لەم شوێنەدا هەیە کە شوێنپێی سێ شێری تێدایە، چەند خوێندنەوەیەکی بۆ هەیە، یەکەم، پاشا شێرکوژ بووە و شاخێکی پشت ئەم شوێنەش هەر ناوی شێرکوژە، دووەم، پاشا شێری بەخێوکردووە، سێیەم، پاشا وەک شێر ئازا بووە". 
 
لە کۆشەکەکەدا تاوەکو ئێستا پێنج ژوور دۆزراوەتەوە و چەند ژوورێکی دیکەش ماون، کە هێشتا کاریان تێدا نەکراوە.
 
تیمە شوێنەوارناسییەکانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریانداوە لە کنە و پشکنین بەردەوامبن، چونکە پێیانوایە پارچەی دیکەی شوێنەواری ماوە بیدۆزنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، وێنە؛ ئەرشیڤ

بۆ مانەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین لە پۆستەکەی، یەکگرتوو پەیڕەوی نێوخۆی هەموار دەکاتەوە

ئەندامێکی کۆنگرەی 9ـی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت لەم کۆنگرەیەدا هیچ کەسێک خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی بەربژێر ناکات و هەمووان کۆدەنگن لەبارەی مانەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین لە پۆستەکەیدا.