رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و نمەباران دەبارێت؛ سبەیش ئاسمان تۆزاوی دەبێت.
رۆژی سێشەممە، 29-4-2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاسمان پەڵەهەور دەبێت؛ لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، ئەگەرى نمەباران و هەورەبرووسکە هەیە."
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگەی سلێمانی تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە؛ لە هەندێک شوێن رەنگە با-ش هەبێت، تاوەکو نزیک رۆژئاوابوون بەردەوام دەبێت."
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، 30-04-2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، "لە ناوچە شاخاوییە سنووريیەکانى باکوور نیمچەهەور دەبێت؛ تۆز لە هەوادا دەبێت."
محەممەد کەمال لەبارەی ئەو تۆزەوە دەڵێت: "سبەی خێرایی با لە پارێزگەی دهۆک و موسڵ دەگاتە 28 کم لە کاژێرێکدا. ئاسمان تۆزاوی و ناڕوون دەبێت. ئەمە نێوەڕاست و باشووری عێراقیش دەگرێتەوە." دەشڵێت، "پێشبینیی دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو خۆڵبارین دەستپێبکات."
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، بڕى بارانبارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان لە کاژێر 9:00ـی بەیانى دوێنێ تاوەکو کاژێر 9:00ى بەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 4ی 2025، بەم شێوەیە بووە:
سلێمانى: 1.2 ملم
چەمچەماڵ: 0.6 ملم
سەیدسادق: 6.0 ملم
بازیان: 1.4 ملم
بەرزنجە: 0.6 ملم
ماوەت: 0.5 ملم
پێنجوێن: 2.3 ملم
قڕگە: 3.5 ملم
قەرەداغ: 3.8 ملم
سیتەک: 3.9 ملم
یاخسەمەر: 0.7 ملم
چوارتا: 5.5 ملم
دووز: 0.4 ملم
خانەقین: 0.6 ملم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ