شارەوانیی سلێمانی: پارەی زبڵ و خاشاک مەدەنە کۆمپانیاکان

29-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی شوێنەکانی نێو ماستەرپلانی شارەکە ئەرکی ئەوانە، نابێت هیچ لایەنێک پارە لە شوێنەکان وەربگرێت.
 
زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، رۆژی دووشەممە 29-04-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بەتایبەت هەندێک لە کرێکارانی کۆمپانیاکان بەناوی فڕێدانی زبڵ و خاشاکەوە پارە لە بەشێک لە شوێنەکانی وەکو چێشتخانە و نەخۆشخانە و تەنانەت ماڵانیش وەردەگرن، بەڵام ئەمە نابێت و رێگەپێدراو نییە."
 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارکردنەوەیەکدا کە ئاڕاستەی دانیشتووانی شارەکەی کردووە دەڵێت: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان بە گشتی، چێشخانە، رێستۆرانت، هۆتێل، نەخۆشخانە تایبەتەکان، پیشانگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکات کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە، جگە لەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاریکراو."
 
بەپێی ئاگادارینامەکەی شارەوانی سلێمانی، تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشی داھاتی شارەوانییە، هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.
 
سێ کۆمپانیا لە رێگەی نزیکەی هەزار و 500 کرێکار نێو شاری سلێمانی لە زبڵ و خاشاک پاکدەکەنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."