تەرمی ئەو مێرمنداڵەی راپەڕین دۆزرایەوە کە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بێ سەروشوێنە

29-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە مێرمنداڵێکی دانیشتووی گوندێکی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بێسەروشوێن بوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە چیای ماکۆک دۆزرایەوە. بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت، گەنجێک کە بۆ گژوگیای بەهارە چووەتە ناوچەکە، تەرمەکەی دۆزیوەتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئەم مانگە لە کاژێر 04:00ـی دوانیوەڕۆوە مێرمنداڵێک بە ناوی دەرباز رزگار، کە تەمەنی 15 ساڵ بوو و دانیشتووی گوندی نۆڕێیە، چووە دەرەوە و نەگەڕایەوە، لەو کاتەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی راپەڕین ئاگادارکرانەوە و دەستیان بە گەڕان کرد، دواجار دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە. 
 
رۆژی شەممە 29-04-2023، رائید عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوروبەری کاژێر 2:00 بۆ 3:00 تەرمی منداڵەکە لەلایەن گەنجێکەوە دۆزرایەوە کە بۆ گژوگیای بەهارە چووەتە چیای ماکۆک. 
 
گوندی نۆڕێ سەر بە ناحیەی سەرکەپکانە لە سنووری قەزای رانیە. دەرباز رزگار، 6ی نیسان مۆبایل و هەموو شتێکی لە ماڵەوە جێهێشتووە و چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی لە چیای ماکۆک مانگا بهێنێتەوە، بەڵام هەر لە دوای رۆشتنی هیچ هەواڵێکی نەماوە. 
 
مانگی رابردوو، پێنج هەڵدێران لەچیای ئاسۆس هەبوون. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لەبارەی گیانلەدەستدانی دەرباز رزگار دەڵێت: "دەرباز لە چیاکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە، ئەو گەنجەش کە بۆ گژوگیای بەهارە چووتە چیاکە تەرمەکەی دۆزیوەتەوە، بەرگریی شارستانیش تەرمەکەی هێناوەتەوە گوندی نۆڕێ." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو باڵەخانانەی بڕیارە لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن. وێنە: رووداو

لە ساڵی 2014ـەوە 300 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەڵەبجە بۆ کرێنشینان تەواو نەبوون

لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون