مەسرور بارزانی: هیوادارین بنەماکانی تەبایی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەهێزتر ببێت

29-03-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، "بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 29ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن." 
 
مەسرور بارزانی دەشڵێت: "لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبووڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات." 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "سبەی (یەکشەممە، 30-3-2025) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.