کەشناسی: پلەی گەرما نزیکەی 10 پلە بەرزدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان سبەی شەممە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێک شوێن بەراورد بە شەممەی رابردوو زیاتر لە 10 پلە بەرزدەبێتەوە، ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 30ـی ئاداری 2024، بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند، واتە لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، ئەوە جگە لەوەی پلەی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی بەرزتر بێت.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە:
- هەولێر: 25 پلە
- سلێمانی: 23 پلە
- دهۆک: 24 پلە
- زاخۆ: 24 پلە
- هەڵەبجە: 22 پلە
- کەرکووک: 27 پلە
- سۆران: 23 پلە
- حاجی ئۆمەران: 16 پلە
- گەرمیان: 30 پلە
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو، واتە 23ـی ئاداری 2024، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بوون:
- هەولێر: 19 پلە
- سلێمانی: 18 پلە
- دهۆک: 17 پلە
- زاخۆ: 17 پلە
- هەڵەبجە: 19 پلە
- کەرکووک: 22 پلە
- سۆران: 12 پلە
- حاجی ئۆمەران: 5 پلە
- گەرمیان: 24 پلە