ئاگری نەوتی حەسیرە کوژایەوە

30-03-2023
هونەر حەمید
کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان
کێڵگەی نەوتی حەسیرە لە گەرمیان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم جارە بەبێ خواستی خۆیان ئاگری نەوتی حەسیرە بکوژێننەوە، ماوەی دوو رۆژە دەرهێنانی نەوت و گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە راگیراوە. ئەو راوەستانە بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبایشی پەکخستووە.
 
کێڵگەی حەسیرە دەکەوێتە شارۆچکەی سەرقەڵا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە بەرواری 25-3 لە رۆژی هەینییەوە ئەو تەنکەرانەی لە حەسیرەوە نەوتیان بار دەکرد لە خورمەڵە وەستان و بارەکانیان خاڵی نەکردووە.
 
عومەر حوسێن، جووتیارە لە گوندی حەسیرە، دەڵێت: بەدیاریکراوی نازانم چەند تەنکەر دەڕۆیشت، بەڵام هاتووچۆی دەکرد و نەوتی دەبرد، "ئێستا دەڵێن لە دوێنێوە [رۆژی سێشەممە] راگیراوە، تەنکەرەکان دیار نین."
 
حەیات سەعید، ژنی ماڵەوەیە لە حەسیرە، دەڵێت: هەر کەسێک لە بیرەنەوتەکان کار بکات، باشە و سوودی هەیە بۆیان.
 
راگرتنی هەناردەی نەوتی حەسیرە لە کاتێکدایە، رۆژی 25ـی ئەم مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا، بەڵام هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی چیاسوورخ لە شارۆچکەی قۆرەتوو لە گەرمیان رانەگیراوە و رۆژانە شەش تەنکەر نەوت دەنێرێت بۆ پاڵاوگەکانی سلێمانی. 
 
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ ناوخۆ سوودی لێببینێت، بەشێک لەو نەوتەی بڕیار وابوو بڕواتە دەرەوە، ئێستا دەتوانێت بیداتە پاڵاوگە نێوخۆییەکان، پێداویستیی نێوخۆی لێ دابین بکات لە نەوت و بەنزین و گازوایل، بەم کارە حکومەت دەتوانێت جۆرەکانی سووتەمەنی کۆنترۆڵ بکات، نرخ و کوالێتی و بڕەکەشیان.
 
ئەو وێستگەیە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبای هەیە، بە راوەستانی نەوتی حەسیرە بەرهەمهێنانی کارەباش لەو وێستگەیە دەوەستێت، چونکە لە رێگەی غازی نەوتەکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.