تورکیا: بەرپرسی گومرگی پەکەکەمان لە قەندیل کوشتووە

رووداو دیجیتاڵ

تورکیا رایدەگەیێنێت، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بازگەیەکی پەکەکە لە قەندیل، عومەر ئایدن، بەرپرسی گومرگی پەکەکەیان کوشتووە.
 
لە میدیاکانی تورکیا وا بڵاوکراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی تورکیا و میت بووە و لە هێرشێکی ئاسمانیدا بازگەیەکی پەکەکە کراوەتە ئامانج کە یەکێک لە کوژراوەکان، عومەر ئایدن بەرپرسی گومرگی پەکەکە بووە.
 
کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لەبارەی شەڕەکە و کات و ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە رایگەیاند : "لە 2ی شوباتی 2021دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا رێناس ئایدن (عومەر ئایدن)، زەردەشت کوردوان (ئیسماعیل کایا)، عەگید راپەرین (مەندوح یاردمجی)، مەزلۆم عەفرین (محەمەد عەبدۆ عەبدولمەنال حسێن عەبدۆ) شەهید بوون".
 
ناسنامەی ئەو چوار گەریلایەی پەکەکە کە لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە
 

ناو : عومەر ئایدن
 
نازناو: رێناس ئایدن
 
شوێنی لەدایکبوون: داغیەلی / سێرت

 

 
ناو : ئیسماعیل کایا
 
نازناو: زەردەشت کوردوان
 
شوێنی لەدایکبوون: وان
 
 
ناو: مەمدوح یاردمجی
 
نازناو: عەگید راپەڕین
 
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
 
 
ناو: محەمەد عەبدۆ عەبدولمەنال حسێن عەبدۆ
 
نازناو: مەزلۆم عەفرین
 
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین