رووداو دیجیتاڵ
مفەوەزێک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەبا دوو کاژێرە توونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێرندا داخراوە.
مفەوەز کامیل نەجمەدین، رێپێدراوی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە کاژێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە توونێلی دەربەندیخان داخراوە، هۆکاری داخستنەکەش بەهۆی شۆرتێکی کارەبا روویداوە و ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا سەرقاڵی چاککردنی کارەباکەن."
ئەو رێپێدراوەی هاتووچۆ باس لەوەش دەکات، شۆرتی کارەباکە هیچ زیانێکی نەبووە و تەنیا لەبەر سەلامەتی شۆفێران رێگەکەمان داخستووە تاوەکو کێشەی کارەباکە چارەسەر دەکرێت.
توونێلەکە ناوچهكانى گهرمیان و پارێزگای سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و تاوەکو کاتی کردنەوەی، رێگەی سهرشاخی بەرانان بهكاردههێندرێت.
توونێلەکە درێژییەکەی 713 مەترە و لە کاتی دروستکردنی زیاتر 1000 كرێكار و ئهندازیار كاریان تێدا كردووه. دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فهرهنسی له ساڵی 1954 دروستیان کردووە و له سەرەتای ساڵی 1958 کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ