کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن

29-02-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، نیگەرانن لە بیستنی هەواڵی پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی رۆژنامەڤان و چالاکڤانان لە شاری دهۆک و رێگریکردن لە رووماڵی کەناڵەکانی راگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ هەڵەبجە. 
 
لە راگەیێندراوێکدا، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی لە هەڵەبجە روویداوە، "وا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت."
 
هەروەها دەڵێت، ئەوان پشتیوانی لە "جێبەجێکردنی تەواوەتیی هەردوو یاسای کاری رۆژنامەنووسی و یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان" دەکەن.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر:
 
نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی رابردوودا و هەروەها رێگریکردن لە رووماڵی کەناڵەکانی راگەیاندن لەکاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران بۆ هەڵەبجە، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت. 
 
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی هەردوو یاسای کاری رۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەکراوی رۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودان، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

سوودانی بۆ نوێنەرانی تورکمان: دەبێت بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لە سەرووی هەر رێککەوتنێکەوە بێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، گرنگە بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لە سەرووی هەر رێککەوتنێکی نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێت. ئەندامێکی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، "سوودانی گوتی، نابێت هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز بخرێت."