رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ قوتابیان لە سێ شاری پارێزگای سنە ناچنە قوتابخانە، ئەوەش بەهۆی سەرماوە.
لە رۆژی 27ی کانوونی دووەمی 2025ـەوە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردووە.
بەهۆی شەپۆلەکەوە، لە سێ رۆژی رابردوودا لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سنە، لوڕستان و کرماشان بەفر باریوە و پلەی گەرما دابەزیوە.
کەشناسیی ئێران رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکو کۆتایی رۆژی پێنجشەممە، 30ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە رۆژی چوارشەممە 29ی کانوونی دووەمی 2025، لە بەشێک لە قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمڕۆ لە هەموو قوتابخانەکانی شارەکانی بیجار، قوروە و سریش ئاوا و گوندەکانی سەر بەو سێ شارە پشوو دەبێت و خوێندن بە ئۆنلاین دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ