کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی دواخرا

29-01-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیاربوو ئەمڕۆ هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی نێو شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی زانیوە، دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای رێواز فایەق، سەرۆکی شاندی یەکێتی بووە کە کارێکی تایبەتی هەبووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، رێواز فایەق داوای کردووە کۆبوونەوەکە بەبێ ئەو بکرێت، بەڵام شاندی پارتی وەڵامیان داونەتەوە و گوتوویانە گرفتیان نابێ با یەک-دوو رۆژ دوابکەوێت، ئەوان چاوەڕێ دەکەن.
 
تائێستا شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی چوار کۆبوونەوەیان کردووە.
 
کۆبوونەوەکان بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکاندا رەشنووسێک ئامادە بکەن.
 
لیژنەی تەکنیکیی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق و ئەندامێتیی دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباحە. شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق و ئەندامیێتی هەریەک لە شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیمە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی، وێنە: رووداو

تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، ئەو سەرچاوەیەی رووداو دەڵێت، هیچ گفتوگۆ، تەنانەت تەلەفۆن و نامەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو مووچەیە نییە، چونکە بەغدا پێشتر گوتوویەتی گفتوگۆ لەسەر مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ دەکات، نەوەک ساڵی رابردوو.