ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی یەپەگەی راگەیاند

29-01-2025
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، شیراز عومەر کە بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ـەوە کوژراوە.
 
ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە؛ ئەو بەرپرسە لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کراوەتە ئامانج.
 
بەگوێرەی میدیای تورکیا، شیراز عومەر کە یەکێک لە بەرپرسانی دارایی یەپەگە بووە، لە رێگەی سەرەکیی نێوان رمێلان - دێرک لە رۆژئاڤای کوردستان کراوەتە ئامانج.  
 
شیراز عومەر، ساڵی 2012 چووەتە ریزی شەڕڤانان و دواتر بووەتە ئەندامی سکرتارییەت، ماوەیەک لە قەندیل بووە و دووبارە گەڕاوەتەوە سووریا و رۆژئاڤای کوردستان. زیاتر لە سەرکێ کانی، حەسەکە و دێرک لە ئەرک دا بووە. ماوەیەکیش گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بووە.
 
ئەردۆغان پێشتر گوتبووی لە سووریا دریژە بە ئۆپەراسیۆنی خاڵ دەدەن.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی 23-12-2024، لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی کۆماری لە کۆشکی کۆماری باسی لە سووریای دوای بەشار ئەسەد و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. 
 
ئەردۆغان شەڕڤانانی بە باڵی پەکەکە ناوبرد و جەختیکردەوە لەوەی لە سووریادا بەردەوام دەبن لە 'ئۆپەراسیۆنی خاڵ' لە دژیان. 
 
ئۆپەراسیۆنی خاڵ بەمشێوەیە ئەنجامدەدرێت، وەک میدیای تورکیا باسی کردووە:
 
ئەو ئۆپەراسیۆنە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) جێبەجێ دەکرێت. سەرەتا چاودێریی ئەو کەسە دەکرێت کە دەیانەوێت بیکەنە ئامانج. ئەو چاودێرییە زیاتر لەڕێی درۆنی چاودێریی (IHA) دەکرێت. دواتریش لەڕێی درۆنی شەڕکەر (SIHA)ـوە ئۆپەراسیۆنەکە دەکرێت و تەقە لەو کەسە دەکرێت.
 
بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر بۆ یەک کەس دەکرێت، هەر بۆیە بە ئۆپەراسیۆنی خاڵ دەناسرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شارەوانیی دهۆک: تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەستپێدەکاتەوە

نزیکەی پێنج مانگە راییکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی دهۆک بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران وەستاوە. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک دەڵێت، "شەممە بە نووسراو ئاگادرکراینەوە کە دەستپێدەکاتەوە."