رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 97٪ـی خاوەن پێداویستیی تایبەت بایۆمەترییان کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "تەنیا 1900 کەس ماون بایۆمەتری بکەن".
27-10- 2024 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر کەسێک مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بێت و کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی رادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-01-2025، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆی 73 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت، تەنیا 1900یان بایۆمەترییان نەکردووە. ئەوان تاوەکو ئێستا نەهاتوون بۆ تەواوکردنی مامەڵەی بایۆمەترییەکانیان".
زیاتر لە 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەن. ئێستا 73 هەزاریان مووچەیان هەیە، 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتیش پشکنینیان بۆ کراوە و چاوەڕێن مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ