سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ رووداو: ئاسانکاری لە پێدانی مۆڵەت بە وەبەرهێنەران دەکەین

29-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، هەنگاوەکانی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان کاتێکی زۆر و هەنگاوی زۆری پێویستە، بۆیە بڕیاریان داوە پێداچوونەوەیان پێدا بکەن و دەیانەوێ پرۆسەکە خێراتر و ئاسانتر بێت. 
 
د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " گرێبەستمان لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی IFC کردووە؛ هەروەها بە هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە مۆڵەتی وەبەرهێنان دەکەین."
 
ئێستا پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان ساڵێک تاوەکو سێ ساڵ دەخایەنێت. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: "لە هەوڵداین نەخشەڕێگەیەک بۆ پڕۆسەی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان دابنێین، ژینگەیەکی لەبارتر و ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنان ئامادەبکەین."
 
ساڵانە لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە کۆمەڵێک پڕۆژە لە هەموو سێکتەرەکان دەدرێت. بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، پار لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە 183 پڕۆژە دراوە.
 
هەر بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، لە 1-8-2006ـەوە تاوەکو 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، هەزار و 394 پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە