لە عەربەت منداڵێکی 3 مانگ بە دووکەڵی زۆپا گیانی لەدەستدا

29-01-2022
هۆرڤان رەفعەت
وێنەی نێو ماڵەکە دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە
وێنەی نێو ماڵەکە دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە
نیشانەکردن عەربەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شارۆچکەی عەربەت بە رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی رزگاری بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە منداڵێکی تەمەن سێ مانگی بە رەچەڵەک عەرەب گیانی لەدەستدا.
 
نەقیب ئاوات عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 29-1-2022  لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگر لە ماڵێكی عەرەب کەوتەوە و زیانێکی زۆر بەر ماڵەکەشیان کەوتووە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە بەھۆی زۆپاوە دروستبووە و بەھۆیەوە منداڵێکی تەمەن سێ مانگ تووشی تەنگەنەفەسی بووە و گیانی لەدەستداوە و زیانی دیکەی گیانی نەبووە".
 
نەقیب ئاوات عەلی باسی لەوەشکرد کە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی بنکەی بەرگریی شارستانی عەربەتیش ماڵەکە بە بەهای 750 هەزار دینار زیانیان بەرکەوتووە.
 
رووداوەکە لە گەڕەکی رزگاریی بووە لە ناحیەی عەربەت و نزیکەی کاژێر 16:00 روویداوە، دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە رووداوی راگەیاند، "منداڵەکە بەهۆی دووکەڵی زۆپاکەوە خنکاوە نەک ئاگرەکە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".