گالەری

 
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-01-2020 ژمارەیەک خاوەن مووەلیدەی ئەهلی لەبەردەم قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر گردبوونەوەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان دەکرد پارێزگاری هەولێر بڕیارەکەی بۆ گۆڕینی مووەلیدەکان بە مووەلیدەی بێدەنگ هەڵبوەشێنێتەوە.
 
یەکێک لە خاوەن مووەلیدەکان بە رووداوی راگەیاند، گۆڕینی مووەلیدەکان خەرجییەکی زۆری دەوێت و لە وەرزی هاوینیشدا کێشەی زۆریان بۆ دروستدەکات، بۆیە ئەوان دەتوانن بە گۆڕینی ئەگزۆزی مووەلیدەکان و بەرزکردنەوەی دیواری دەوری مووەلیدەکە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
 
هاوکات نەبەز حەمید، قایمقامی هەولێر لەگەڵ نوێنەری خاوەن مووەلیدەکا کۆبووەوە و لە نزیکەوە گوێی بۆ داواکارییەکانیان گرت. پێشتر پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا تاوەکو 1-5-2020 تەواوی مووەلیدەکانی هەولێر بگۆڕدرێن بۆ مووەلیدەی بێدەنگ.