رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی ئەمینداری گشتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەدواداچوون و چاودێری، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی راگەیاند.
رۆژی شەممە، 28-12-2024، هۆشیار عەبدوڵڵا، گوتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''ئەمڕۆ دووەم رۆژی کارەکانی کۆنگرەیە و تاوەکو ئێستا سەرجەم کار و بەرنامەکان بەپێی پلانێک کە دانرابوو، جێبەجێکراون و دوایین بڕگەش کەوتووەتە ئەمڕۆ''.
هۆشیار عەبدوڵڵا لەبارەی دوایین بڕگەی کۆنگرەی نۆیەمی حیزبەکەی گوتی: ''ئەنجام لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بە فەرمی بە ئەندامانی کۆنگرە رادەگەیێندرێت و لەهەمانکاتیشدا جەنابی ئەمینداری گشتیی هەڵبژێردراوی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتاری کۆتایی دەبێت و دواتر راگەیێندراوی کۆتایی کۆنگرەش دەخوێندرێتەوە و کۆتایی بە پرۆسەکە دەهێندرێت.''
هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ گرفتێکیان لە بەڕێوەبردنی کۆنگرەدا نەبووە و ''سێ پرۆسەی هەڵبژاردنمان بۆ ئەمینداری گشتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای بەدواداچوون کرد. کۆی پڕۆسەکە بە شەفافی لە بەرچاوی دادوەرە بەڕێزەکان و کۆمیسیۆن ئەنجام درا.''
گوتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیشدا ئەنجامی سێ هەڵبژاردنەکەی بڵاوکردەوە و گوتی: ''لە کۆی 864 دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە 728 دەنگی بەڵێ، 25 دەنگی سپی و 111 دەنگی نەخێر، جەنابی سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژێردرایەوە.''
هۆشیار عەبدوڵڵا لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی باڵای بەدواداچوون و چاودێری گوتی: ''19 بەربژێرمان هەبوون کە 9 کەس هەڵبژێردران و سێیان ئافرەتن.''
ئەو کەسانەی بۆ پۆستی ئەنجوومەنی باڵای بەدواداچوون و چاودێری هەڵبژێردراون بریتین لە:
ئیسماعیل عەلی سکێری لە دهۆک 637 دەنگ.
قاسم رەسووڵ گەڵاڵی لە هەولێر 594 دەنگ.
د. محەممەد ئەحمەد لە سلێمانی 574 دەنگ.
سەڵاحەدین تاهیر رێکانی لە دهۆک 463 دەنگ.
هەڵاڵە محەممەد ساڵح لە سلێمانی 400 دەنگ.
ئەرکان رەشید مەعرووف لە سلێمانی 377 دەنگ.
دڵخواز عەبدوڵڵا حوسێن لە سلێمانی 364 دەنگ.
لەتیفە ئەحمەد مەحموود لە دهۆک 324 دەنگ.
لوقمان ئیسماعیل ئەمین لە سلێمانی 279 دەنگ.
بەگوێرە بەرنامەی کاری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە هەڵبژاردنی سێیەمدا ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە هەڵبژێردراون و تێیدا 30 ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردران کە دابەشبوون بەسەر چوار بازنەی سلێمانی-هەڵەبجە، دهۆک-نەینەوا، هەولێر و کەرکووک.
بەگوتەی هۆشیار عەبدوڵڵا، بازنەی سلێمانی-هەڵەبجە 17 ئەندامی سەرکردایەتی بەرکەوتووە کە لەنێوان 45 بەربژێر، 12 پیاو و 5 ئافرەت دەنگیان بەدەستهێناوە.
ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە بازنەی سلێمانی-هەڵەبجە:
موسەننا ئەمین نادر 613 دەنگ
عوسمان عەلی کاروانی 505 دەنگ
ناسکە تۆفیق عەبدولکەریم 499 دەنگ
خەلیل سولەیمان رەحمان 483 دەنگ
سەڵاحەدین بابەکر 482 دەنگ.
مستەفا عەبدوڵڵا وسوو 455 دەنگ.
شێرکۆ جەودەت مستەفا 433 دەنگ
بورهان موزەفەر گەرمیانی 405 دەنگ.
تریفە جەلال ساڵح 392 دەنگ.
هیوا رەفعەت 392 دەنگ.
هادی عەلی 386 دەنگ.
سەبری غەفار ئەمین 385 دەنگ.
سەمیر سەلیم ئەمین 375 دەنگ.
ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی 356 دەنگ.
حەسەن شێخ عەبدوڵڵا 350 دەنگ.
بەهار هادی ئەحمەد 300 دەنگ.
خەرامان محەممەد عەبدولکەریم 288 دەنگ.
لە بازنەی دهۆک-نەینەوا لەنێو 19 بەربژێر، 9 کەس بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردراون کە دوانیان ئافرەتن.
ئەندامە هەڵبژێردراوەکان لەو بازنەیە بریتین لە:
سەعید عەلی 691 دەنگ.
خەلیل ئیبراهیم محەممەد 557 دەنگ.
غازی سەعدی سولەیمان 487 دەنگ.
لەیلا نووری حوسێن 445 دەنگ.
سەعید سلێمان سەعید 423 دەنگ.
پەروین مەجید تەها 418 دەنگ.
جاسم محەممەد حەسەن 394 دەنگ.
سەباح عەلی باپیری 365 دەنگ.
محەممەد مستەفا عوسمان 327 دەنگ.
بازنەی سێیەم، بازنەی هەولێرە کە سێ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەنێو 15 بەربژێر هەڵبژێردران و یەکێکیان ئافرەتە.
ئەندامە هەڵبژێرداروەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە بازنەی هەولێر بریتین لە:
غازی عەلی 361 دەنگ.
محەممەد قادر (هاودیانی) 333 دەنگ.
هاوراز شێخ ئەحمەد خۆشناو 262 دەنگ.
بازنەی چوارەم دەکەوێتە کەرکووک و تەنیا یەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ هەڵبژێردراوە و ئەویش ئیبراهیم خەلیل رەشیدە بە بەدەستهێنانی 264 دەنگ.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1994 تاوەکو ئێستا نۆ کۆنگرەی بەستووە کە کۆنگرەی نۆیەم دوێنێ هەینی 27-12-2024 دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ