کچە کوردێک لە ئێران لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت

28-12-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا کچێکی کورد پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. 
 
دلارا عەتایی، 12 ساڵە و ماوەی سێ ساڵە کارتی دەکات و یەکەمجار بوو لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتییدا بەشداری بکات.
 
دلارا خەڵکی شاری چوارە لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
دلارا توانی لە بەشی کێبڕکێ پلەی سێیەم و لە بەشی نمایشی هونەرەکانی کاراتیدا لەنێو 94 وەرزشوانی کاراتییدا پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
 
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی بە بەشداری هەزار و 600 یاریزان لە لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک رووسیا، عێراق، ئەرمینیا و جۆرجیا  لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 26 و 27-12-2024 لە شاری تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە