رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە تیکتۆک قسەی نەشیاوی کردووە و جنێوی بە خەڵک داوە.
ئەمڕۆ شەممە، 28-12-2024، شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە رووداوی راگەیاند، لەسەر داوای پۆلیس و بە بڕیاری داواکاری گشتی، تیکتۆکچییەک بە ناوی ( ئ. خ. ئ.) لە سنووری قەزای خەلیفان دەستگیرکرا کە ببووە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان و رۆژانە لە تیکتۆک قسەی نەشیاو و جنێوی بە کەسایەتییەکان و ئافرەتان دەدا.
پۆلیسی سۆران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لە رێگەی داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە."
پۆلیسی سۆران راشیگەیاندووە، لەسەر بریاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی راگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ