رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری کرماشان پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە نزیکەی 20 کەس بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە.
رووداوەکە، شەوی رابردوو لەڕێگەی نێوان شارەکانی کرماشان-کەنگەوەر روویداوە. بەپێی زانیارییەکان پاسەکە لە ئیلامەوە بەرەو تاران رۆیشتووە.
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان رایگەیاند، لە رووداوەکەدا 18 کەس برینداربوون کە دوای فریاگوزاریی سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، لە لایەن تیمەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان گوێزراونەتەوە.
بەگوتەی قەلعەسفیدی، دوو لە بریندارەکان برینیان سەختە و دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، قاسم رەزایی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی کەنگەوەر رایگەیاند، بەهۆی خلیسکیی رێگەکە و خێرایی زۆرەوە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی پاسەکەی لەدەست دەرچووە.
رۆژی 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، یەزدان خوسرەوی، سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-08-2024 لە رووداوەکانی هاتووچۆدا 270 کەس لە سنووری ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ