گوندی چنارتوو لە چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایدەگەیێنێت، کاژێر 2:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی چنارتوو لە سنووری ناحیەکەیان کراوە، بەڵام زیانەکانی دیارنین.
رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023 هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوای بۆردوومانەکەش، فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە.
دوایین جار مانگی هەشتی ئەم ساڵ بوو کە گوندی چنارتوو بۆردومان کرا و بەهۆیەوە دوو ئەندامی پەکەکە کوژراون و کەسێکیان برینداربوو.
گوندی چنارتوو کە بۆردوومان دەکرێت، گوندێکی ئاوەدانە و هاونیشتمانییانی تێدا نیشتەجێن، بەڵام بۆردوومانەکە بە دووریی 500 مەترێک لە گوندەکەوە بووە.
ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 27-12-2023، دەوروبەری کاژێر 6:00 و 8:00ـی بەیانی، دووجار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی تووتەقەڵی لە سنووری هەمان ناحیە کرد کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.

هێمن بەهجەت دەڵێت، دوێنێ پێنج جار گوندی تووتەقەڵ بۆردوومان کراوە.