دەستەی گومرگی ئێران: لە 9 مانگی رابردوو زیاتر لە 19 تۆن زێڕمان هاوردە کردووە

29-12-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوو ئێران بە بەهای ملیارێک و228 ملیۆن دۆلار زێڕی هاوردە کردووە و زیاتر لە 21٪ـی زێڕەکەش لە دەروازەی باشماخەوە هاوردە کراوە. 
 
ئاژانسی فەرمی ئێران، لەسەر زاری دەستەی گومرگی ئێرانی بڵاوی کردەوە، لە 9 مانگی رابردوودا، ئێران 19 تۆن و 246 کیلۆگرام زێڕی هاوردە کردووە، کە بە بەهای یەک ملیار و 228 ملیۆن دۆلار بووە، زێڕ لە ئێران لە پلەی چوارەمی ئەو کەلوپەلە سەرەکییانەیە کە ئێران هاوردەی کردوون. 
 
هەر بەپێی گومرگی ئێرانی، زۆرینەی زێڕەکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیمامی خومەینی بووە لە تاران بەڕێژەی 67٪. هەروەها 21.15٪ـی لە دەروازەی باشماخ لە پێنجوێن هاوردەکراوە و بەشەکەی دیکەشی کە دەکاتە 8.75٪ لە تەورێزەوە هاوردە کراوە، بەشەکەی دیکەشی لە فڕۆکەخانەکانی مەشهەد، ئەسفەهان و شیراز هاوردە کراون. 
 
لەساڵی رابردووەوە حکومەتی ئێران بڕیاریداوە ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی زێڕ بۆ سەرانسەری ئێران بکات.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە