کەشناسی: سبەی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت


رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. شارەزاییەکی کەشناسیش دەڵێت، تاوەکو مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 باران نابارێت و پلەی گەرما جێگیر دەبێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 28-12-2022، کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە راگەیاند و گوتی، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت: 
 
- هەولێر؛ 14 پلەى سیلیزى
- سلێمانی؛ 9 پلەى سیلیزى
- دهۆک؛  13 پلەى سیلیزى
- کەرکووک؛ 15 پلەى سیلیزى
- هەڵەبجە؛ 9 پلەى سیلیزى
- زاخۆ؛ 14 پلەى سیلیزى
- سۆران؛ 10 پلەى سیلیزى
- گەرمیان؛ 16 پلەى سیلیزى
 
لەبارەی پێشبینیەکانی بارانبارین، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-12-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کەشوهەوا بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو پێشبینی بارانبارین ناکرێت و کەشوهەوا جێگیر دەبێت. 
 
لەبارەی پلەی گەرما، ئاراس جەبار گوتی: "تاوەکو هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما جۆرێک لە سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینیت، بەڵام دوای ئەوە بەراورد بە ئێستا پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە."