بەشێک لە هاونیشتمانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین کاژێر نۆرە بۆ وەرگرتنی نان دەگرن

28-12-2022
نۆرەگرتنی هاونیشتمانییان لەبەردەم نانەواخانەیەک
نۆرەگرتنی هاونیشتمانییان لەبەردەم نانەواخانەیەک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نۆرەی وەرگرتنی نان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاونیشتمانییانی بێزارکردووە. لەم ڤیدیۆیەدا قەرەباڵخیی بەردەم نانەواخانەیەکی شارەدێی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ دەبینن کە 180 ماڵ لەو نانەواخانەیە نان وەردەگرن. لە هەر ماڵێکدا، کەسێک دەبێ رۆژانە چەند کاژێر کات دابنێت بۆ وەرگرتنی نان. هەندێکیان لەگەڵ هەویرشێلەکان دەچنە بەردەم نانەواخانەکان تاوەکو زووتر نان وەربگرن.
 
قەرەباڵخبوونی نانەواخانەکان دوای ئەوە هات، بەهاری ئەمساڵ حکومەت بڕیاریدا پێدانی ئارد بە نرخی حکومی بە نانەواخانەکان رابگرێت. پێشتر هەر گۆنییەک ئاردی 40 کیلۆیی بە 40 هەزار تمەن دەدرا بە نانەواخانەکان. لە بازاڕدا نرخی ئەو گۆنییە ئاردە زیاتر لە 200 هەزار تمەن بوو و بەشێک لە نانەواخانەکان ئاردیان لە حکومەت وەردەگرت و لە بازاڕ دەیانفرۆشتەوە. بۆ پێشگرتن لەوە، حکومەت بڕیاریدا شێوازی پێدانی هاوکاریی نان بە خەڵک بگۆڕێت. 
 
حکومەت ئامێرێکی لە نانەواخانەکان داناوە و لە رێگەی ئەو ئامێرەوە دەزانێت هەر نانەواخانەیەک رۆژانە چەند نانی فرۆشتووە و بەپێی ژمارەی نانە فرۆشراوەکان قەرەبووی نانەواخانەکان دەکاتەوە یان ئاردیان بە نرخی حکومی پێدەدات.
 
هەر خێزانێک رۆژانە بەپێی زۆری و کەمیی ژمارەی ئەندامەکانی، 20 بۆ 60 نانی بە نرخی حکومی پێدەدرێت کە 300 تمەنە بۆ هەر نانێک. بەشێک لە خێزانەکان تەنانەت بەشی کڕینی نان بە نرخی حکومیش داهاتیان نییە.
 
نرخی هەر نانێک بە ئازاد 700 بۆ 800 تمەنە. هاونیشتمانییان دەڵێن، ئەگەر بە ئازاد نان بکڕن، خێزانێکی ئاسایی مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن تمەنی تەنیا بۆ نانی وشک پێویست دەبێت. بڕە پارەیەک کە دەکاتە زیاتر لە 15٪ی کۆی لانیکەمی مووچەی کرێکار یان فەرمانبەرێک.
 
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گۆڕینی شێوازی فرۆشتنی نان سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانیوە کۆتایی بە فرۆشتنەوەی نایاسایی ئارد بهێنێت. پێشنیازی بۆ حکومەت کردووە، بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە و فرۆشتنی نان وەکو پێشتر لێبکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.