BMW لە 20٪ی ئۆتۆمبیلەکانی دەکاتە کارەبایی



رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خێراتر دەکات و رایدەگەیێنێت، کە لە 20٪ی ئۆتۆمبێلەکانی دەکاتە کارەبایی.
 
ئۆلیڤەر زیپزی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو رایگەیاند، بە رادەیەکی زۆر ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیاکەیان زیادکردووە.
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو دەشڵێت، لە نێوان ساڵانی 2021 تاوەکو 2023 ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیان 250 هەزار ئۆتۆمبێل زیاتر دەکەن لەوەی کە پێشتر پلانیان بۆ داناوە.
 
هەروەها ئاشکرای کرد کۆمپانیاکەی دەیەوێت لە هەر پێنج ئۆتۆمبێلێک کە بەرهەمی دەهێنێت یەکێکیان کارەبایی بێت. 
 
ئۆلیڤەر زیپزی جەخت لە پەرەپێدانی ژێرخانی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەکاتەوە.