رووداوی ئەمڕۆ.. 400 ئەڵقە بۆ خەمی خەڵک

28-12-2014
هیوا جه‌مال
نیشانەکردن رووداوی ئەمڕۆ هیوا جەمال
A+ A-

400 بەرنامە بەسەریەكەوە كارێكی ئاسان نییە، ئەگەر هاوكاریی هاوڕێكانم لە تۆڕی میدیایی رووداو نەبووایە، رەنگە چوار بەرنامەش نەتوانرایە ئەنجامبدرێت.

لەماوەی 400 بەرنامەدا، زۆرترین بەرپرس دیداریان لەگەڵدا سازكراوە، پرسیاری زۆر كراوە، یەكێك لەو خاڵانەی، كە ئەم بەرنامەیە لە بەرنامەكانی دیكە لەم جیادەکاتەوە، ئەوەیە زۆرترین پرسیار لە میوانەكان كراوە، كە پێیان خۆش نەبووە ئەو پرسیارانەیان لێبكرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە هاونیشتمانییان پێیان خۆشبووە، كە ئەم جۆرە پرسیارانە كراوە.

لەم بەرنامەیەدا هەڵسوكەوت و بریارە كەسییەكانم بەستووەتەوە بە هەڵسوكەوتوو و بڕیاری گشتی. بۆ نموونە ئەگەر بەرپرسێك لە ژیانی رۆژانەی خۆیدا نەیتوانیبێت خۆی لەهەندێک شت بپارێزێت، ئەوا لە ئەركە گشتییەكەشیدا نەیتوانیوە.

لەم 400 بەرنامەیەدا هەوڵمداوە هەموو بنەماكانی رۆژنامەڤانی، دەروونی و كۆمەڵناسی بەكاربێنم، بێدەنگی، زمانی رووخسار و جەستەم وەك جۆرێك لە پرسیاركردن بەكارهێناوە.

بۆ هەر بەرنامەیەك ویستوومە زۆرترین زانیاری لەسەر ئەو كەسە كۆبكەمەوە، كە دیداری لەگەڵ دەكەم، ئەگەرچی كەمترین زانیاریشم لە هەڤپەیڤینەكەدا بەكارهێنابێت.

لەو ماوەیەدا، رەنگە یەكێک بم لەو رۆژنامەڤانانەی زۆرترین تووڕەبوون و هەڵچوونم بە ئاشكرا و راستەوخۆ و لەسەر تیڤی بەرامبەر ئەنجامدرابێت، بەڵام هەرگیز وای لێنەكردووم، كە شەخسیانە بیر لە میوانەكانم بكەمەوە، كارەكە و بەردەوامیی بەرنامەكە و سەركەوتنیم بەلاوە گرنگ بووە.

هەرگیز و لە هیچ بەرنامە و بۆ هیچ كەسێك نییەتی شكاندن و ناوزڕاندن و بەزینیم نەبووە، حەزمكردووە هەموو میوانەكانم باشترین وەڵامبدەنەوە و زۆرترین زانیارییان پێبێت.

ئەو میوانانە ماندووییان كردووم، كە زانیاریی كەمیان پێبووە یان نەیانزانیووە باش وەڵا‌مبدەنەوە، ئەو میوانانەش دڵخۆشیان كردووم، كە زانیویانە وەڵامی هەموو پرسیارەكان بدەنەوە.

تەواوی ئەڵقەکانی رووداوی ئەمڕۆ ببینە


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە