لە لوڕستان ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لەدەستدا

28-11-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە شاری دلفانی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنیک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی پێنجشەممە 28-11-2024، ئەسغەر قارەمانی، قایمقامی لفان رایگەیاند،" دوێنی چوارشەممە بەهۆی سووتانی ماڵێک لە شارەکەمان ژنێک گیانی لە دەستدا و پیاوێک و منداڵێکی ساواش بریندار بوون".
 
قارەمانی رایگەیاند، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پیاوێک و منداڵی ساوایان رزگار کردووە و ئاگرەکەشیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
 
قارەمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی ژنەکەش گواستراوەتەوە دادپزیشکی. تیمەکانی بەڵگەی تاوان، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
دوێنێش بەهەمانشێوە لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵان ئاگر لە خانوویەک کەوتەوە کەسێک  گیانی لەدەستدا.  
 
ساڵی رابردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 170 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە