سەرچاوەیەک بۆ رووداو: 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج کرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بووڵتەنی کاژێر 05:00 گوتی: "سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندووم؛ وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر ناردنی 761 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان داوە و نووسراوی خەرجکردنەکەی کراوە."
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، "خەرجکردنی پارەکە دەرەنجامی گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و وەزیری دارایی عێراق بووە."
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە "بۆ مانگی 10 و 11 و 12 بڕی 763 ملیار دینار خەرج بکرێت، بەڵام هێشتا روون نییە بۆچی بۆ ئەم مانگە 2 ملیاری کەمترە لە بڕە دیاریکراوەکە."
 
تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدان؛ هەڵکەوت عەزیز گوتی: "کاری تیمەکە ئەوەیە؛ هەر تێبینی، کێشە و گرفتێک لە لیستی مانگی 11 هەبێت چارەسەری بکەن، بۆ ئەوەی پارەی ئەو مانگەش یەکسەر خەرج بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی

18 رێکخراو داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد دەکەن

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، 18 رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد دەکەن کە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران زیندانین.