کوردستان
وێنەیەکی ئەرشیڤیی کەمپی بەردەڕەش لە سنووری دهۆک کە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان تێیدا نیشتەجێن، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رووپێوى بۆ ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ زانینى ژمارە و دۆخ و هۆکارى نەگەڕانەوە و پێداویستییەکانیان، بەرپرسێکى ئەو وەزارەتەش دەڵێت "هۆکاری نەگەڕانەوەیان، بە راپۆرت دەدەینە لایەنى حکومى بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
رۆژی 28ـی تشرینى دووەمى 2023، عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "مانگى داهاتوو رووپێوییەک لەنێو ئاوارەکان دەکرێت بە ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانیشەوە. رووپێوییەکە بۆ نوێکردنەوەى زانیارییەکانە لەبارەیانەوە لەوانە؛ ناو، ژمارە و پێداویستەکانیان."
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، 150 هەزار خێزانی ئاوارە لە عێراقدا هەن، کە زۆربەیان لە هەرێمى کوردستانن.
عەلى جیهانگیر گوتى "لەو رووپێوییەدا هۆکارى نەگەڕانەوەى ئاوارەکان تۆمار دەکرێت کە لەبەر هۆکارى ئەمنییە یان بێکاری و نەبوونى شوێنى نیشتەجێبوونە، تاوەکو دواتر لایەنە حکومییەکان لەو کێشانە ئاگاداربکرێنەوە بۆ چارەسەرکردنیان بەمەبەستى لادانى بەربەستەکانى بەردەم گەڕانەوەیان".
زیاتر لە 100 هەزار خێزانى ئاوارە لە هەرێمى کوردستان هەن، کە 33 هەزار و 500ـیان لە کەمپەکانن و ئەوانى دیکە لە نێو شارەکاندان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ