ژنە چالاکڤانێکی سۆشیاڵ میدیا لە دهۆک دەستگیر دەکرێت

28-11-2022
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دهۆک

یەکێک لە ژنە چالاکڤانەکانی نێو سۆشیاڵ میدیا لە دهۆک بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن" بە کەسێک دەستگیر کرا. داواکاری گشتی لە دادگەی سێمێل دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا نزیکەی 15 کەس بە تۆمەتی لەو جۆرە دەستگیر کراون.
 
(ژ. م) ژنە چالاکڤانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دهۆک، رۆژی یەکشەممە 27-11-2022 لەسەر سکاڵای کەسێک بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن" پێی، لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کرا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کوڕێک بە تۆمەتی ئەوەی لەلایەن ئەو ژنەوە لە سۆشیاڵ میدیا سووکایەتیی پێکراوە سکاڵای دژی تۆمار کردووە؛ دواتر لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کراوە و رەوانەی چاکسازیی ژنان لە دهۆک کراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، حه‌كیم عه‌بدلواحید، داواكاری گشتیی دادگەی سێمێلی دهۆک به تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، له سێ مانگی رابردوودا 10 کەیس بەهۆی سۆشیاڵ میدیاوە سکاڵایان لە دژ تۆمار کراوە. گوتیشی، "لەو 10 کەیسەدا نزیکەی 15 كه‌س ده‌ستگیر كراون؛ شەش کەسیان رەوانەی دادگەکان کراون و ئەوانی دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان."
 
ئەوانەی بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیر دەکرێن، بەگوێرەی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دادگایی دەکرێن؛ هەرکەسێک تۆمەتەکانی بەسەردا ساخ ببێتەوە بەگوێرەی ماددەکانی نێو یاساکە سزا دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە