767 ئاوارەى دیکە لە هەولێرەوە گەڕانەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
767 ئاوارەى دیکەى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان گەڕانەوە زێدى خۆیان و کۆمەکى دارایی وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانیان پێدەدرێت. 
 
ئەو ئاوارانە ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تشرینى یەکەم لە دوو کەمپى ئاوارەکانى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانەوە گەڕاونەتەوە.
 
عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو ئاوارانە لە کەمپەکانى حەسەن شام و خازرەوە گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان خەڵکى نەینەوا بوون و هەندێکى دیکەیان خەڵکى پارێزگاى سەلاحەدین بوون.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى ئەو وەزارەتە، گەڕانەوەى ئەو ئاوارانە بە هاوکاری بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى خۆجێیی نەینەوا بووە.
 
عەلى جەهانگیر گوتی: "گەڕانەوەی کاروانى دیکەى ئاوارەکان بەڕێوەیە، لە دواى ئەوەى بە ویستى خۆیان داواى گەڕانەوە دەکەن".
 
 وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران لە کاتى گەڕانەوەى هەر خێزانێکى ئاوارە بۆ زێدى خۆى، چوار ملیۆن دینار، تەباخ، بەفرگر و تەلەڤزیۆنێکیان پێدەدات.
 
گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، نزیکەى 20 هەزار خێزانى ئاوارە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان ماون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی کۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2024، لە هەولێر کارەکانی دەنگدەرێک رایی دەکات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن: پارە دەدرێتە کارمەندە یەدەگەکانی رۆژی هەڵبژاردن

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسییۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کارمەندانی یەدەگ بڕە پارەیەک وەردەگرن.