لە لوڕستان دەست بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکن و سێ کەسیش دەستگیر کراون.
 
نەبی قاسمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، بە هاوئاهەنگیی دەسەڵاتی دادی شارەکە، تیمەکانیان دەستیان بە پشکنینی ئەو شوێنانە کردووە کە گومان کراوە مادەی هۆشبەریان تێدا بفرۆشرێت.
 
نەبی قاسمی گوتی، دوای پشکنینی وردی چەند شوێنی دیاریکراو، دەستیان بەسەر 2.1 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، هیرۆیین و تریاک دا گرتووە و توانراوە سێ فرۆشیاری مادەکەش دەستگیر بکرێن.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی خوڕەمئاوا، هەر لەو شوێنانە، 11 ئالوودەبووش رەوانەی ناوەندە چاکسازییەکان کراون.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی پۆلیسی نەهیشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە سەرەتای نەورۆزەوە تاوەکو 19-10-2024، لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر لانیکەم 12.5 تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە و 24 باندی فرۆشتنی مادەکەش هەڵوەشێندراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: 500 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ دابەشکردن بەسەر کرێنشیناندا خەریکە تەواو دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، "500 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ دابەشکردن بەسەر کرێنشیناندا نزیکن لەوەی ئامادە بن." ئاماژە بەوەش دەکات، "دابەشکردنی یەکەکان بە خاڵبەندییە و هەر هاونیشتمانییەک کەمدەرامەت یان داهاتی سنووردار بێت یان ژمارەی ئەندامانی خێزانەکەی زۆر بێت و گوزەرانی خراپ بێت، خاڵی بەهێزی بۆ وەرگرتنیان هەیە."