رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ریکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسپانيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه دێل پولگار "خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن."
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ