پرۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئیجوکەیشن لە سۆران راگەیێندرا

28-10-2023
ئەندام جەبار
پرۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئیجوکەیشن.
پرۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئیجوکەیشن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پڕۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئیجوکەیشن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیێندرا. پرۆژەکە لەلایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانییەوە دامەزرێندراوە. بەڕێوەبەری پرۆژەکەش دەڵێت، ئامانجی سەرۆکی ڤیژن دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروستی فێربوون و خوێندنە بۆ هەموو قوتابییانی کوردستان، بێ جیاوازی. 
 
مامۆستایانی سنووری پەروەردەی سۆران  نۆرەیان بۆ وەرگرتنی کەلوپەلی قوتابخانەکانیان گرتووە کە کۆمپانیای ڤیژن ئیجوکەیشن دابینی کردوون. دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانە لە چوارچێوەی پرۆژەی ڤیژنە کە پێویستیەکانی زیاتر لە 500 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە سنووری ئیدارەی سۆران پڕ دەکرێنەوە.
 
سارا سەلاحەدین، بەڕێوەبەری ڤیژن ئیجوکەیشن دەڵێت، "بەخۆشحاڵییەوە، ئێمە لە ڤیژن ئیجوکەیشن ئەرکی بەرەوپێشبردنی وڵات لە رێگەی بەهێزکردنی کەرتی پەروەردە و پێگەیاندنی تاکەکانمان پێسپێردراوە کە ئەمە لە دیدگایەکی دووربینی نیشتمانسازییەوە سەرچاوەی گرتووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی ڤیژن، ئیدریس نێچیرڤان بارزانی باوەڕێکی پتەوی بە رۆڵی پەروەردە هەیە لە پرۆسەی نیشتمانسازی. ئامانجی سەرۆکی ڤیژن دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروستی فێربوون و خوێندنە بۆ هەموو قوتابییانی کوردستان، بێ جیاوازی." 
 
لە رۆژی یەکەمی راگەیاندنی پرۆژەکە 110 قوتابخانە لە سنووری سۆران کەلوپەلیان پێدرا؛ بۆرد، کۆمپیوتەر، داتاشۆ ، کەلوپەلی وەرزشی ئەو پێویستیانەی دیکە بوون کە قوتابخانەکانی سنوورەکە لە وەرگرتنی سوودمەند بوون. 
 
حەسەن محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران دەڵێت، "دابینکردنی ئەو کەلوپەلانە، بەڕاستی گرنگیی خۆی هەبوو لە سنووری سۆران لە ناوەند، 109 قوتابخانە لەو کەلوپەلانە سوودمەند بوون. لە سیدەکانیش 53 قوتابخانە و لە خەلیفانیش 66 قوتابخانە. بێگومان دابینکردنی ئەو کەلوپەلانە کەلێنێکی زۆر لە کەموکورتیی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی دابینکرد. داواش لە کۆمپانیاکە و رێکخراوەکانی دیکەش دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی ئەو کەموکورتییانەی کە هەن نەهێڵین و پەرە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بدەین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان." 
 
چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز دەڵێت، "پێدانی هەریەک لەو کەلوپەلانە بۆشاییەکی گەورە لە قوتابخانەکان پڕدەکاتەوە. لێرەشەوە ئەو پەیامە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەگەیێنم کە ئێستا لە سنووری من 44 قوتابخانە لەو پرۆژەیە سوودمەند دەبن. هیوادارم پارێزگارییەکی باش لەو کەلوپەلانە بکەن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو کەلوپەلانە لە قوتابخانەکان بمێننەوە." 
 
قوتابخانەی ناوچە سنوورییەکانی سیدەکان، چۆمان، مێرگەسۆر و خەلیفان لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لەچوارچێوەی هەمان پرۆژەی ئەمڕۆ راگەیێندرا و دەستی پێکرا سوودمەندی وەرگرتنی پێویستیەکانی قوتابخانەکان دەبن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە