دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات

28-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن دابەشکردنی نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، دابەشکردنی نەوتی سپی لە نێو شاری سلێمانی دەستپێبکات. ئەندامێکی لیژنەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنی نەوت لە قەزا و ناحیەکانی سنوورەکەیان بەردەوامە.
 
رۆژی شەممە، 28ـی 10ـی 2023، سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکەین و دابەشکردنەکەش لەو شوێنانەوە دەبێت کە ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرت."
 
سەلام عومەر، ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی نەوت لە قەزا و ناحیەکانی سنووری سلێمانی بەردەوامە؛ گوتیشی، "بەگوێرەی ئەو پلانەی بۆمان دانراوە، دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوتی بەسەردا دابەش بکرێت."
 
21ـی ئەم مانگە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەڵەبجەش دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ لایەنە فەرمییەکان دابەشکردنی نەوتیان لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک رانەگەیاندووە و ئەوەی دابەشکراوە لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە بووە.
 
بەگوێرەی نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتر نەوت بەسەر 203 هەزار و 935 خێزاندا دابەشکراوە.
 
بۆ هەر بەرمیلێک نەوت کە 200 لیتر بێت، 104 هەزار دینار لە هاونیشتمانییان وەردەگیرێت، کە چوار هەزاری بۆ کرێی گواستنەوەیە.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 285 هەزار خێزان هەن. ساڵی رابردوو لەو ژمارەیە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نەوتی بەسەر زیاتر لە 383 هەزار خێزانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکرد. لە 20ـی ئۆکتۆبەرەوە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد و تاوەکو نێوەڕاستی مانگی ئادار بەردەوام بوو.
 
ساڵی رابردوو زۆرترین نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا، زیاتر لە 31 ملیۆن لیتر بوو؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی زیاتر لە 24 ملیۆن لیتر؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجەش زیاتر لە 639 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی کاتی کارکردن لە رێگەی کەلار دەربەندیخان

رێگەوبانی سلێمانی: زیاتر لە 95٪ـی رێگەی کەلار – دەربەندیخان تەواوکراوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبانی پارێزگای سلێمانی رایدەگەینێت، قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینە گرفتی سەرەکیی بەردەم پرۆژە ستراتیژییەکانی سێکتەری رێگەوبان بوون لە پارێزگاکەدا، کە بەهۆیانەوە چەند پرۆژەیەکی گرنگیان وەستاون. دەشڵێت، "لەساڵی 2024دا زیاتر لە 95٪ی رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەواوکراوە و رێگەی 30 گوندیش قیرکراون."